سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نێردەو كونسوڵی وڵاتان لە سلێمانی بوون

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 کانوونی دووەم 2023

نێردەو كونسوڵی وڵاتان لە سلێمانی بوون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
كونسوڵ‌و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی بوون، رەوشی رۆژنامەنوسان، ئازادی رادەربڕین‌و ژیانی خەڵكیان لەگەڵ میدیاكان‌و بەرپرسانی سنورەكە تاوتوێ كرد.  
دوێنی كونسوڵ‌و نێردەی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە سلێمانی بوون لەوانە (ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، كۆریای باشور، یۆنان، چیك، هۆڵەندا، یەكێتی ئەوروپا، نەتەوە یەكگرتووەكان)، ئەمانە وەك گروپی هەماهەنگی كونسوڵ‌و نێردە دیپلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی چەند كۆبوونەوەیەكیان كرد.
سەرەتا نێردەو كونسوڵەكان لەگەڵ نوێنەرانی (درەو، میترۆ، سی پی تی) كۆبوونەوەو تەنیا گوێیان كرد، لەسەر (دۆخی رۆژنامەنوسان، ئازادی رادەربڕینی، دۆخی ئەمنی‌و ژیانی خەڵكی) گفتوگۆ كرا.
رۆژنامەنوسان، باسیان لە پێشێلكارییەكانی كاری رۆژنامەنوسی كرد، كە لەئێستادا زۆر زیادیان كردووە، مەترسی خۆیان خستەڕوو لە بوونی هێزە حزبیەكان‌و گرووپە چەكدارییەكانی دەرەوەی یاسا، دابەشبوونی سیاسی هەرێمی كوردستان بەسەر دوو زۆنی دەسەڵاتدارێتی‌و كاریگەرییەكانی لەسەر خەڵك.
دوای گوێگرتن لە نوێنەری میدیاكان، هاوپەیمانێتی كونسوڵگەرییەكان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران‌و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی‌و بافڵ تاڵەبانی، لە كۆبونەوەیاندا لەگەڵ نوێنەرایەتییەكان، رایانگەیاندووە، پشتیوانی لە رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ میدیا و رۆژنامەنوسان دەكەن.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە تویتەری خۆی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە رایگەیاندووە"  لە كۆبوونەوەی گروپی هەماهەنگی كونسوڵەكاندا لە سلێمانی جەختكرایەوە لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری وەك پێویستییەكی گرنگی دیموكراسی، دەبێت رۆژنامەنوسان بێ ترس‌و تۆقاندن‌و دەستبەسەركردن بە ئازادنە كاری خۆیان بكەن".
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟