سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران یاداشتێكی ناڕەزایەتی بە حكومەتی هەرێم دەدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 حوزەیران 2018

ئێران یاداشتێكی ناڕەزایەتی بە حكومەتی هەرێم دەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا): 
كونسوڵگەری ئێران لە هەولێر یاداشتێكی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەبارەی جموجوڵەكانی ئەمدواییەی حزبی دیموكراتی كوردستان لە سنورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی كۆماری ئیسلامى "ئیرنا"، وەفدێكی كونسوڵگەری ئێران بە سەرۆكایەتی (بورهانی) كە گەورە پسپۆرێكی كونسوڵگەرییە چاوی كەوتووە بە خاتوو سیهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە كۆبونەوەكەدا وەفدە ئێرانییەكە ناڕەزایەتی خۆیان بە یاریدەدەرەكەی فەلاح مستەفا گەیاندووە سەبارەت بە جموجوڵە چەكدارییەكانی ئەمدواییەی پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان لە ناوچە سنورییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
وەفدەكەی ئێران سەرباری پێشكەشكردنی یاداشتی ناڕەزایەتی، هۆشدارییان داوە بەو بەرپرسەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لەوەی سوپای پاسدارانی ئێران "مافی رەوای" خۆی بەكاردەهێنێت بۆ بەرگریكردن.
لەبەرامبەردا یاریدەدەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم نیگەرانی خۆی لە جموجوڵی پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات راگەیاندووە بە وەفدەكەی ئێرانی وتووە: حكومەتی هەرێم لەپێناوی هیچ گروپ و حزبێكدا بەرژەوەندییەكانی خۆی ناخاتە مەترسییەوە.
چەند رۆژێكە هاوكات لەگەڵ بانگهێشتكردنی سەركردەی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران بۆ واشنتۆن، جموجوڵی پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان لە سنورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زیادیكردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری شنۆ پێكدادان لە نێوان پێشمەرگەكانی دیموكرات و سوپای پاسداران رویدا.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی