سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتەكانی وەزیری پێشمەرگەی دایە جێگرەكەی

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 کانوونی یەکەم 2022

ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتەكانی وەزیری پێشمەرگەی دایە جێگرەكەی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە پشكی یەكێتی بەخشی بە سەربەست لەزگین بریكاری وەزیری پێشمەرگە لەسەر پشكی پارتی.
بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە لەلایەن سەربەست لەزگینەوە واژۆكراوە، هاتووە: لەلایەن سەرۆكایەتی ەئنجومەنی وەزیرانەوە ئاگاداركراوین بە پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی بەرێز وەزیری پێشمەرگە لە ماوەی نەهاتنی بەڕێزیان بۆسەر كارەكەیان تا ئەو كاتەی بەڕێزیان دەگەڕێنەوە، ئەویش بەمەبەستی بەردەوامبوونی كاروباری رۆژانەی وەزارەتی پێشمەرگە و درووست نەبووتی هیچ كێشەیەك و بەربەرستێك لەبەردەم راییكردنی كارەكانیدا.
ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران هاوكاتە لەگەڵ بریارێكی وەزیری ناوخۆ بۆ خانەنشینكردنی سەركەوت حەسەن بۆ جێگرەوەی چەتۆ ساڵ بریكاری وەزیری ناوخۆ لە پشكی یەكێتی، ئەم دوو هەنگاوە تیمی یەكێتی لە حكومەت نیگەران كردوو دوێنێ قوباد تاڵەبانی بە توندی تیمی یەكێتی (وەزیرو  بەربرسانی لە حكومەت) ئاگاداركردووەتەوە بەشداری كۆبوونەوەو مەراسیمە فەرمیەكان نەكەن و باس لەوەش دەكرێت كە بەتەواوی بایكۆتی دەوامیش بكەن، بەڵام (درەو) زانیویەتی رۆژی یەكشەممە یەكێتی بەتەواوی بڕیار دەدات تیمەكەی بەتەواوی بایكۆتی دەوام بكەن یان تەنیا بەشداری كۆبوونەوەو مەراسیمە فەرمییەكان نەكەن.  
لە كۆتایی مانگی رابردوودا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی، سلێمانی بەجێهێشت‌و گەیشتە هەولێر، بڕیارە گەشتی دەرەوە بكات
لەدوای دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە رۆژی 8ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، بافڵ تاڵەبانی هەریەكە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە‌و چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانی بانگهێشت كرد‌و ئاگاداری كردنەوە لەوەی نابێت بگەڕێنەوە بۆ هەولێر، ئەمەی وەكو فەرمانی یەكێتی پێ راگەیاندن.
(درەو) زانیویەتی، شۆڕش ئیسماعیل نیگەرانە لە بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی‌و پێیوایە بیانوی پێدەگرن لەبارەی ئەو هەنگاوانەی كە بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە گرتویەتییە بەر.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟