سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەستلەكاردەكێشنەوەو شوێنەكانیان پڕدەكرێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 کانوونی یەکەم 2022

دەستلەكاردەكێشنەوەو شوێنەكانیان پڕدەكرێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

?ئەحمەد كانی بۆ شوێنی پشتیوان سادق.

?لیزا كاكەیی یان زانا مەلا خالید بۆ شوێنی هێمن هەورامی.

?عەبدولخالق باپیری بۆ شوێنی سەربەست لەزگین.بە پێی بڕیاری كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر كەسێك پۆستی ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەرگرت دەبێت دەست لە پۆستە حكومیەكەی هەڵبگرێت و دەستلەكاربكێشێتەوە.

?پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف كراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆك، دەستلەكاردەكێشێتەوەو ئەحمەد كانی دەچێتە شوێنەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئەوقاف.

?هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی، دەستلەكار دەكێشێتەوەو (هەولێك هەیە كە لە شوێنەكەی بمێنێتەوە ئەم ساڵە) لیزا كاكەیی تاكە ئەندامی سەركردایەتی ناو فراكسیۆنی پارتی شوێنەكەی دەگرێـتەوە، بەشێكیش پشتیوانی لە دانانی زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەكەن بەو پێیەی لە كۆنگرە بۆ ئەندامی سەركردایەتی دەرنەچووە، تەعویزی بۆ بكرێتەوە.

?سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەسلەكار دەكێشێتەوە لە پۆستەكەی چونكە كراوەتەوە ئەندامی مەكتبەی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێر، بڕیارە عەبدولخالق باپیری بكرێتە شوێتەكەی، هەرچەندە وەزیری پێشمەرگە (شۆڕش ئیسماعیل) بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ماوەی نزیكەی مانگێكە نەچووەتە دەوام.

?زاگرۆز فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان كراوەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسیم ەكتەبی دارایی پارتی، دەستلەكار دەكێشێتەوەو كەسێكی تر دەكرێـە شوێنەكەی.

شوێنەكەی پشتیوان سادق و هێمن هەورامی پێویستیان بە دەنگدان و متمانە پێدانی پەرلەمانی كوردستان هەیە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان