سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە "ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەكەین"

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2022

ئێران هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
سوپای پاسدارانی ئێران بەرەسمی هەرێمی كوردستانیان ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات چەك نەكەن، ئەوا لە نزیكترین كاتدا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی لەناوخاكی هەرێم لە دژیان دەستپێدەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (درەو)ی راگەیاند لە دوو رۆژی رابردوودا وەفدێكی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاگاداری حكومەتی عێراق هاتونەتە هەرێمی كوردستان، وەفدەكە سەردانی هەولێر و سلێمانیانكردووە، بەرەسمی بە حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی پارتی و یەكێتیان راگەیاندووە: حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات هەڕەشەن لەسەر ئێران، بۆیە دەبێت چەك بكرێن و نابێت چەكیان پێبێت، خۆ ئەگەر  چەكیان نەكەن، ئەوا لە زووترین كاتدا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی لەناو خاكی هەرێم دەستپێدەكەن بۆسەر بنكەو بارەگای ئەو هێزانە جا لەهەر شوێنێك بن.
ئەم هەڕەشانەی سوپای پاسدارانی ئێران هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەرپازی توركیا بۆسەر باشور و رۆژئاوای كوردستان، بۆیە پێدەچێت ئۆپەراسیۆنەكان بە هەماهەنگی ئەنقەرەو تاران بێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، وەفدەكەی سوپای پاسداران ئاگاداری بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیان كردووە كە لە هەرێمی كوردستانەوە چەك و كەلوپەلی سەربازی دەچێتە ئێران و دەدرێتە گروپ و چالاكانی كورد لە ئێران، وەفدەكە بەروونی رایانگەیاندووە"لەماوەی رابردوودا دەستبەسەر ژمارەیەكی زۆری چەكدا گیراوە كە لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی ئێرانكراوە".

دوێنێ حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: سەرلەبەری ئەو هەوڵە بێ بنەمایە ڕەتدەكەینەوە كە چەك لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاغ برابێت بۆ ئێران، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێك بدرێت

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٦

لە هیوستنەوە بۆ بانیاس..

null
٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٦

هه‌ڵه‌ كوشنده‌كان له‌ جه‌نگی ئێران و عێراقدا: سه‌دام و خومه‌ینی له‌ رووانگه‌ی ستراتیژیی كلاسیكییه‌وه‌

null
٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٦

داهاتی سنوری سلێمانی (17%) كەمیكردووە