سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ كۆبونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 حوزەیران 2018

لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ كۆبونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
ئێستا لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، بڕیارە لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاربدرێت لەسەر پڕكردنەوەی شوێنی هەریەكە لە (نەجمەدین كەریم- ئازاد جوندیانی- بەرهەم ساڵح) لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی.
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە بە (درەو میدیا)ی وت: هەریەكە لە (مستەفا چاوڕەش- شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ) و دوو ژن كاندیدن بۆ پڕكردنەوەی شوێنی (نەجمەدین كەریم- ئازاد جوندیانی- بەرهەم ساڵح)، دوو كاندیدە ژنەكە بریتین لە  (بڵێسە جەبار فەرمان- جوان ئیحسان)، بەڵام تائێستا یەكلانەبوەتەوە كامیان لە مەكتەبی سیاسی دادەنرێن.
ئەوانەی پشتیوانی دانانی ژنێك دەكەن دەڵێن دەبێت یەكێك لە نوێنەرانی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە مەكتەبی سیاسیدا بێت، دانانی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ عەلیش بە بەهانەی ئەوەیە دەبێت بەرپرسی مەڵبەندی شارە گەورەكانی یەكێتی لە مەكتەبی سیاسیدا بن.
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لە روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كەركوكی جێهێشتووە و لە هەولێر دەژی، پڕكردنەوەی شوێنەكەی لەكاتێكدایە تائێستا ئەو خۆی بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەزانێت، بەڵام بەشداری لە هیچ كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیدا ناكات.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح وەكو یەكێكی تر لەوانەی كە بڕیارە شوێنەكەی پڕبكرێتەوە بە فەرمی لە یەكێتی جیابوەتەوە و سەركردایەتی هێزێكی نوێ دەكات بە ناو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری.
ئازاد جوندیانیش كە شوێنەكەی پڕدەكرێتەوە لەسەروبەندی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستاندا بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی راگەیاندووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 4 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 19 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت