سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئینفۆگرافیک

كاتی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەیە

بڵاوکراوەتەوە لە: 25 ئازار 2018

كاتی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بیانوی كەمی داهات و دابەزینی نرخی نەوت، سیستمی پاشەكەوتی موچەی بۆ فەرمانبەران جێبەجێكرد لە رۆژی 3/2/2016 بڕیارەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەركرا، كە پاشكەوت لە موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم لە 15% بۆ 75% پاشەكەوت كرا جگە لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان.

ئەو كاتەی بڕیارەكە دەركرا نرخی  یەک بەرمیل نەوت بە 27 دۆلار بوو بەرپرسانی حكومەت ئەو كات رایانگەیاند 12 دۆلاری بۆ خەرجییە و تەنها 15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەمێنێتەوە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت گەیشتوەتە سەرو 65 دۆلارەوە واتا نرخی نەوت بەرێژەی 240% زیادیکردووە و مانگانەش برێك پارە لە بەغداوە دێتە هەرێم كە یەكەم سولفەی ( 317 ملیار دینار) بوو بەڵام بەرپرسانی هەرێم تا ئێستا ئامادە نین سیستمی پاشەكەوت هەڵبوەشێننەوە. 
ئێستا داهاتی نەوت زیاتر لە 600 ملیار دینارە كە رۆژانە زیاتر لە 340 هەزار بەرمیل هەناردەدەكەن، لەگەڵ 100 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەگەڵ 317 ملیار دیناری پارەی بەغداد كە نزیكەی یەك ترلیۆن دینار دەكات، كە بەشی موچەی تەواوەتی تەواوی موچەخۆران دەكات.
لە ئێستادا موچەخۆران موچەی 4 مانگی ساڵی 2015 و كۆی پاشەكەوتی 12 مانگی 2016 و  11 مانگی 2017 یان لای حكومەتە.

 

نرخی نەوت لە نێوان ئەو كاتەی سیستمی پاشەكەوت راگەیەنرا لەگەڵ ئێستا بە رێژەی 240% زیادیکردووە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات