هەواڵ
سێ تەقینەوەكەی كەركوك كوژراوێك و 15 برینداری لێكەوتەوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 8 حوزەیران 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 8 حوزەیران 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
لە سێ تەقینەوەی یەك لەدوای یەكدا لە شاری كەركوك، كەسێك كوژراوە و ١٥ كەسی دیكەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە شاری كەركوك كە ئەمشەو بڵاویكردەوە،ئاماژە بەوە دەكات تەقینەوەی یەكەم كە بەهۆی بۆمبێكی چێنراوەوە لە نزیك مزگەوتی ئەبرار لە شەقامی قودسی كەركوك ڕویداوە، بەهۆیەوە ئافرەتێك گیانی لە دەستداوە و ١٤ كەس دیكەش بریندار بوون، كە لە ناو بریندارەكاندا ئافرەت و منداڵیان تێدایە.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، تەقینەوەی دووەم كە بەهۆی بۆمبێكی چێنراوەوە بووە، لە نزیك ڕێگای بەلدەی كەركوك ڕوویداوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەك بریندار بووە.
تەقینەوەی سێهەمەیش بۆمبێكی "كەی فۆڕ" بووە كە ئاراستەی قوتابخانەی گەرەكی موسەڵای كەركوك كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.