سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ترسی لەدەستدانی 4 كورسی لە دەنگدانی تایبەتدا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 حوزەیران 2018

ترسی لەدەستدانی 4 كورسی لە دەنگدانی تایبەتدا 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ درەو میدیا:
یاسا هەمواركراوەكەی پەرلەمانی عێراق لە شەقامی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، لە هەرێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیارەكەیان بە نادەستوری لەگەڵداو تانەیان لە یاساكەدا.
ئەوەی زیاتر یەكێتی و پارتی نیگەرانكردووە، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتە كە بەشی 3 بۆ 4 كورسی پەرلەمانی عێراقەو زۆرینەی هەرەزۆریشی دەنگی پارتی و یەكێتیە، تەنها دوێنێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سێ شێواز دژایەتی یاساكەی پەرلەمانی كرد:  


یەكەم/ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە 7/6/2018سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی زۆر بەتوندی و توڕەییەوە یاساكەی رەتكردەوەو بەتایبەتیش دەنگدانی تایبەت " بۆ دەبێت تەنها دەنگی هێزی پێشئەرگە هەڵبوەشێنرێتەوە" هەربۆیە " هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دامەزراوە دەستورییەكان لەلایەن یەكێتییەوە رەتدەكرێتەوە"


دووەم/ لە بەیاننامەیەكدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە 7/6/2018 رایگەیاندووە" ئەوەی مایەی نیگەرانی قولی گەلەكەمانە، دەنگە تایبەتیەكانە، كە دەنگی هێزەكانی پێشمەرگە‌و ئاسایش‌ و دژەتیرۆرو پۆلیس‌ و هێزەكانی تری ناوخۆیە‌و قوربانییەكی زۆریان لەشەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش داوە، جیادەكرێنەوە لەهێزە چەكدارەكانی عێراق‌ و دەنگەكانیان، كە دەنگی سەنگەری ڕاستەقینەی بەرگرییە لە عێراق‌ و كوردستان، هەوڵدەدرێ بەڕقی سیاسی‌ و مەرامی نەخوازراو بەفیرۆبدرێت"


سێیەم/ لە بەیاننامەیەكدا مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە 7/6/2018 رایان گەیاندووە" لە كۆبونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی هەڵوەشاندنەی دەنگدانی تایبەتیان لە هەرێمی كوردستان رەتكردەوە و جەختیان لەوەكردەوە كە بەپێی دەستوور هەر هاووڵاتییەك مافی دەنگدانی هەیە و ناتوانرێ ئەو مافەی لێ زەوت بكرێت و دەبێ رێز لەو مافە دەستوورییە بگیرێت"
ئەم هەنگاوو نیگەرانیەی یەكێتی و پارتی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كە هەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت واتا كەمكردنی لانی كەم سێ  بۆ چوار كورسی و دواتر بە شێوازی سانت لیگۆ لە دەنگدانی گشتیدا دابەشدەكرێتەوە بەسەر هێزەكاندا و چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لەو كورسیانە بۆ لایەنەكانی دیكە بڕوات. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 40 خولەک

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم

null
پێش 11 کاتژمێر

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

null
پێش 16 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان