سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجمەدین كەریم كرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 حوزەیران 2018

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجمەدین كەریم كرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مەسعود بارزانی رایدەگەیەنێت بە فیتی خیانەتكاراتی 16ی ئۆكتۆبەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەجمەدین كەریم دەركراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  لە ساڵیادی دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی رابردوو پێشوازی لە نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك كرد.
بە گوێرەی هەواڵێك كە لە سایتی رەسمی مەسعود بارزانیدا بڵاوكراوەتەوە، بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە نەجمەدین كەریم " پارێزگاری شەرعی" كەركوك كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا دەربارەی رەوشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  ئاڵوگۆڕكراوە و دواین پێشهاتەكان و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان لە بارەی ئاییندەی عێراقەوە هەڵسەنگێندرا.
سایتی رەسمی مەسعود بارزانی ئاشكراشیكردووە  لە كۆبوونەوەكەدا " باس لە بڕیاری دەستگیركردنی دكتۆر نەجمەدین كەریم كرا و دەركەوت ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیركردنی بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكی دەركردبوو، ھەر ئەویش بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووكی دەركردووە و ئەوەش بە فیتی خیانەتكارانی ١٦ ی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە".

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 27 خولەک

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 3 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 18 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت