سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە سلێمانی جموجوڵی ئەمنی نائاسایی هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 حوزەیران 2018

لە سلێمانی جموجوڵی ئەمنی نائاسایی هەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
كۆسرەت رەسوڵ  جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیارێكی بۆ ناوخۆی حزبەكەی دەركرد، لە دوێنێ شەوەوە جموجوڵێكی ئەمنی نائاسایی لە سلێمانی هەیە. 
(درەو میدیا) لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیاری دەستكەوتووە، دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نوسراوێكی بۆ هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتی دەركردووە.
لە نوسراوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتی ئاگاداردەكاتەوە كە" بەرزكردنەوەی پلە و گواستنەوە و دانانی هەڤاڵان لەسەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی و پێشنیازكردن بۆ وەرگرتنی پۆست، نابێت بەبێ ئیمزای كۆسرەت رەسوڵ تێپەڕێت".
لەدوای ئەو نوسراوەی كۆسرەت رەسوڵەوە لەدوێنێ شەوەوە جموجوڵێكی ئەمنی نائاسایی لە سلێمانی هەیە.
نوسراوەكەی كۆسرەت رەسوڵ هاوكاتە لەگەڵ پەسەندكردنی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن و ئەژماركردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەشێوازی دەستی لەسەرتاسەری عێراق.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی، كۆسرەت رەسوڵ پێی وتووە ئەگەر دەنگەكان بەشێوەی دەستی ئەژماربكرێنەوە ئابڕوی یەكێتی دەچێت و لەوەشدا ئەوان بەرپرسیارن.
هەروەك نوسراوەكەی كۆسرەت رەسوڵ هاوكاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوخۆی یەكێتیدا دەكرێت، بەگوێرەی زانیارییەكان كۆسرەت رەسوڵ ناڕازییە لە هەندێك لە گۆڕانكارییەكان و دەڵێ ئاگاداری ئەو گۆڕانكارییانە نییە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە