سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حزبی دیموكرات لەبارەی شەڕەكەی سەردەشت روونكردنەوە دەدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2018

حزبی دیموكرات لەبارەی شەڕەكەی سەردەشت روونكردنەوە دەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەپێی هەواڵێكی سایتی حزبی دیموكراتی كوردستان، ئەو شەڕەی كە دوێنێ شەو لە سنوری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان رویداوە، شەڕی ناوخۆیی هێزە نیزامییەكانی ئێران بووە.
دوێنێ شەو لە سنوری شاری سەردەشت پێكدادانی چەكداری رویدا و دوو سەربازی سوپای پاسداران كوژران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی ئێران ئەو دوو سەربازە لە روبەڕوبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار كە 20 كەس بوون كوژاون، بەڵام حزبی دیموكراتی كوردستان لەسەر ماڵپەڕی خۆی هەواڵێكی لەسەر روداوەكە بڵاوكردەوە و دەڵێ ئەوەی رویداوە" شەڕبووە لەناو هێزەكانی رژێم خۆیدا و جگە لە كوژراوەكان چەند بریندارێكیش هەیە".
سایتی حزبی دیموكراتی كوردستان نوسیویەتی" زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە گوایە هێزە ئینتزامییەكان كەمینیان بۆ كۆڵبەر و كاسبكاران لەو ناوچە داناوەو لە لایەك دیكەش دەنگۆی جموجۆڵی پێشمەرگەكان بڵاوبوەتەوە، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی هێرشكردنی هێزە چەكدارەكانی سپای پاسداران و بە هەڵە و پەلە تەقە لە هێزە ئینتزامییەكان دەكەن".
باسلەوەشدەكات" یەكێك لە كوژراوەكان فەرماندەیەكی باڵای هێزە ئینتزامییەكانە، كە بەهۆی هێرشی چەكدارەكانی سپای پاسداران گیانی لە دەستداوە".
ئەمە لەكاتێكدایە میدیا حكومییەكانی ئێران ئاماژە بەوەدەكەن، ژمارەیەك چەكدار لە شاری سەردەشتی سەر سنوری هەرێمی كوردستان ویستویان دزە بكەنە ناو ئێران و هێزە نیزامییەكان روبەڕویان بونەتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 25 خولەک

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 3 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 18 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت