سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

رۆژهەڵاتی كوردستان: دوو سەرباز لە سەردەشت كوژران

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2018

رۆژهەڵاتی كوردستان: دوو سەرباز لە سەردەشت كوژران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دوێنێ شەو لە سنوری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوپای پاسداران و ژمارەیەك چەكدار رویدا.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، لەو پێكدادانەدا دوو سەربازی پلەداری سوپای پاسداران كوژراون.
میدیاكانی ئێران ناوی ئەو لایەنەیان ئاشكرانەكردووە كە لەسەر سنور لەگەڵ سەربازانی ئێرانی پێكدادانی چەكدارییان كردووە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، چەكدارەكان ژمارەیان 20 كەس بووە و ویستویانە لە سنورەوە بپەڕینەوە بۆ ناو ئێران.
تائێستا هیچ یەكێك لە لایەنە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەوبارەیەوە هیچ قسەیان نەكردووە.
سەردەشت یەكێك لە شارە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لەڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای ئازەربایجانی غەربییە و هاوسنورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە