هەواڵ
رۆژنامەی ئاوێنە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە شێوەیەكی كاتی رادەگیرێت
بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
ماوەیەكە رۆژنامەی ئاوێنە بە قۆناغێكی سەختی داراییدا تێپەردەبێت و چیتر رۆژنامەكە ناتوانێت درێژەی بە كاكردن بدات و بە شێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.
رۆژنامەی ئاوێنە پاش 12 ساڵ بەردەوام بون و بڵاوكردنەوەی 927 ژمارەی 20 لاپەڕەیی، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت بەردەوام بێتو بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.
رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە، لەماوەی چوار ساڵی رابردودا كە ئاوێنە بەقەیرانێكی سەختی داراییدا تێپەڕیوە، چەندان پێشنیاری هاوكاری كردنو پێدانی پارەی زۆری بەشێوەی ژێر بەژێرو شاراوە رەتكردوەتەوەو راگرتنی رۆژنامەكەی لەتەسلیم كردنی بەلایەنو بەرپرسانی سیاسی پێباشتر بوە. ئاوێنە وەك میدیایەكی تەواو سەربەخۆ نەیویستوە زمانحاڵی هیچ دەسەڵاتێكی سیاسی و هیچ دەسەڵاتێكی سەرمایە و بازرگانی بێت و لە چاویلكەی بەرژەوەندی ئەوانەوە لە روداوەكان بڕوانێ و بەپێی خواستی ئەوان روماڵیان بكات.
لە ئەمڕۆشەوە ئاوێنە بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر ئەنجامیداوە، 8 ژمارەی 8 لاپەڕەیی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان بڵاودەكاتەوە.
لە كاتێكیشدا كە رۆژنامەی ئاوێنە رادەگیرێت، ماڵپەڕی ئاوێنە بەردەوام دەبێ و هەوڵدەدات لە ئایندەیەكی نزیكدا بە دیزاینێكی نوێ و بەشێوازی كاركردنێكی نوێوە، بەرهەمەكانی پێشكەش بكات.