سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

تا مەرجەكانیان جێبەجێنەكرێت بایكۆت ناشکێنن

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئازار 2018

تا مەرجەكانیان جێبەجێنەكرێت بایكۆت ناشکێنن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

خۆپیشاندان و ناڕەزایی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان توندتر بۆتەوە، بەجۆرێك ناڕەزایی و توڕەیی موچەخۆرانی پەروەردەو تەندروستی گەیشتۆتە ئاستێكی توندو چاوەڕوان ناكرێت بەبێ جێیەجێكردنی داواكاریەكانیان بایكۆت بشكێنن و دەرگای قوتابخانەو نەخۆشخانەكان بكەنەوە.
رۆژی شەممە 24/3/2017، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان، لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری دەستەی كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە.لە سەر ئەم خاڵانە رێككەوتن كە لە ڕێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بگەیەنرێتە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێمی كوردستان:
1- لابردنی بێمەرجی پاشەكەوتی مووچەو ئاساییكردنەوەو یەكسانكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم وەك سەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق.
2- پێدانی مووچە لە كاتی خۆیدا هەر 30 رۆژ جارێك.
3- دیاریكردنی چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە بە میكانیزمێك كە بتوانرێت بە كاربهێنرێت بۆ قەرزی خزمەتگوزارییەكان.
4- پێدانی مووچەیەكی تەواوی بێ پاشەكەوت كە تا 1/4/2018 دابەشبكرێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

ئۆجەلان: تێکۆشانێکی سەختترمان لە پێشە

null
پێش 19 کاتژمێر

پرۆژەی گۆڕینی دینارو لابرنی سێ سفر.. چاکسازییەکی پێویست یان رووکەش؟