سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

گۆڕان پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 حوزەیران 2018

گۆڕان پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
لە چەند رۆژی رابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری وەرگرت. 
ئەحمەد عەلی كە ئەندامی ژووری حكومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕانە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری وەرگرتووە، لە لێدوانێكدا بۆ درەو میدیا ئەحمەد عەلی هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو رایگەیاند لە 6/5/2018 ەوە دەست بەكاربووم دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا متمانەم پێدرا. 
كوێستان محەمەد لە ئاكاوتنی تایبەتی خۆی ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردۆتەوە كە لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەسبەكاربوونی سەردانی ئەحمەد عەلی جێگری پارێزگاری دەستبەكاربووی سلێمانیان كردووە . 
پۆستی جێگری پارێزگار بە پێی رێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە بەڵام لە مانگی 5/2017 ەوە لەدوای دەستلەكار كێشانەوەی سەردار قادر ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە. 
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا بۆچونێكی بەهێز هەیە لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا بۆ كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی خۆجیی سلێمانی، بەتایبەتیش دوای ئەو نیگەرانیانەی كە بزووتنەوەی لە ئەنجامی دەنگدانی 12ی ئایار لەسەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەیانەو پێیان وایە ساختەكاریان لێكراوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی