سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەهۆی سەردانێكی بۆ عەفرین لەكارەكەی دەركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

بەهۆی سەردانێكی بۆ عەفرین لەكارەكەی دەركرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو میديا): 
بەهۆی سەردانێكی بۆ شاری عەفرین رۆژئاوای كوردستان مەلا سامان سەنگاوی لەكارەكەی دورخرایەوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەو میدیا)، مەلا سامان سەنگاوی رایگەیاند" تەواو بێزاریان كردووم دەیان جار تەلەفۆنم بۆ دەكەن لەسەر هەڵوێستەكانم، دواجار بەرێوەبەری ئەوقافی كەركوك كە ئێستا لە هەولێر دادەنیشێت، پێی وتم بۆچی چویت بۆ عەفرین و ئاگاداركردنەوەی سورت بۆ هاتۆتەوە".

مەلا سامان وتی: ئێستا پێی راگەیاندم كە دوو رۆژی داهاتوو بەتەواوی موچەكەت دەبڕێت و فەسڵ دەكرێت، ئەم بڕیار و گێچەڵانە پەیوەندی بە هەڵوێستەكانمەوە هەیە، بەتایبەتیش لەدوای چوونم بۆ عەفرین بەتەواوی بیانوم پێدەگرن. 
مەلا سامان سەنگاوی لە نوسینێكیشیدا لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" بەداخەوە بۆ مدیری وقفی سونی كەركوك كە سەر بە یەكێتییە بەفیتی پارتی فەسڵی‌ كردم، موچەكەی بڕیم بەم مانگی ڕەمەزانە، لەسەر چونم بۆعەفرین و بەرگریكردن لە كوردی ڕۆژئاوا بەڕاستی تا ئێستا نەمزانیووە كوردایەتی لە كوردستان، ئاوها قەدەغەیە، ئاخ ئاخ خوایە گیان ئەم ناحەقیە قەبوڵ نەكەیت خوای ئەو منداڵە نەخۆشەم بتان گرێ".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی