سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەرێم و كەركوك رەتدەكەینەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

پارتی: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەرێم و كەركوك رەتدەكەینەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستاند رایدەگەیەنێت بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بە تەنیا ئەنجامەكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك هەڵدەوەشێنێتەوە رەتدەكەنەوە و بە بڕیارێكی سیاسی دەزانن.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی بەدەست " درەو میدیا" گەیشتووە، مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:" دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانی و گومان لەو ئەنجامانە بڵاوبۆوە، ئێمەش وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی لە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسییماندا رامانگەیاند كە لە ئەنجامەكان گومانمان هەیە و غەدرێكی زۆریش لە پارتی كراوە، بۆیە بۆ رەواندنەوەی كۆی گومان و نارەزاییەتییەكانی لایەنەكان بە باشی دەزانین كۆمیسیونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە چوارچێوەی یاسادا كاری پێویست ئەنجام بدات."
هەروەها دەشڵێت:" ئێستاش بابەتی دەرئەنجامەكان بووەتە ئاڵۆزییەكی زۆری راگەیاندنەكان و هەر كەس و لایەنێك بە شێوازێك شرۆڤەی دەكات و بەئاقارێكدا قسەی لەسەر دەكا، بۆیە و لە روانگەی هەست بە بەرپرسیارییەتی و بە خەمەوە بوونی پاراستنی سەقامگیری و رەواندنەوەی گومانەكان، هەر بڕیارێك بدرێت بە رێگای یاسایی بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست و بۆ مەبەستی گێڕانەوەی متمانەی لایەنە سیاسییەكان و دەنگدەران، ئێمە بە باشی دەزانین و تەئیدی دەكەین."
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا مەحمود محەمەد دەڵێت:" بڕیاری ئەنوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بە تەنیا دەرئەنجامەكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك ئیلغا دەكاتەوە، رەتدەكەینەوە و بە بڕیارێكی سیاسی دەزانین."
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی