سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كاندیدێكی مەسیحیی لە كوت زیاتر لە 5 هەزار دەنگی بەدەستهێنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئایار 2018

كاندیدێكی مەسیحیی لە كوت زیاتر لە 5 هەزار دەنگی بەدەستهێنا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
زیاتر لە پێنج هەزار دەنگدەری شیعە لە پارێزگای كوتی باشووری بەغداد لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا دەنگیان بە كاندیدێكی مەسیحیی دا، بەڵام نەگەیشتە پەرلەمان.
عەمار فەرەنسیس پوترس ( 41 ) ساڵ لە شاری كوت لە دایبكووە و ئەو شارە تەنها سێ‌ خێزانی مەسیحیی تێیدا نیشتەجێن.
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا عەمار فەرەنسیس كاندیدی هاوپەیمانی " سائرون " بوو كە موقتەدا سەدر رابەرایەتی دەكات و توانی 5348 دەنگی خەڵكی شارەكە بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو ژمارەیە بەس نەبوو بۆئەوەی بگاتە پەرلەمان.
عەمار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " نیقاش" دەڵێت:" بەیانی هەڵبژاردن چوومە شەقامەكانی كوت، هەستم بە خۆشییەكی زۆر كرد، كاتێك هاوڵاتیانی موسوڵمانی شارەكەم دەبینی پەلەیان دەكرد بۆئەوەی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگم پێ بدەن."
عەمار كە 10 ساڵ لە مەوبەر لەو شارە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی تەواوكردووە، رایدەگەیەنێت كە سەرەڕای دەرنەچوونی بۆ پەرلەمان، بەڵام ناترسێت لەوەی ئاستی جەماوەریی لەناو هاوڵاتیانی كوتدا داببەزێت، هەرئەوەش بووە وایكردووە كە لە هیچ باردۆخێكدا ئەو شارە بەجێنەهێڵێت و لێی بمێنێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026