سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سوڵتان هاشم لە زیندانی ناسریەوە گواسترایەوە بۆ بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئایار 2018

سوڵتان هاشم لە زیندانی ناسریەوە گواسترایەوە بۆ بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری رژێمی پێشووی عێراق لە بارودۆخێكی ناڕووندا لە زیندانی ناسریەوە لە پارێزگای زیقار گواسترایەوە بۆ بەغداد.
بەپێی هەواڵێك كە سایتی سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە ئاشكرایكردووە" سوڵتان هاشم لە بارودۆخێكی ناڕووندا گواستراوەتەوە بۆ بەغداد".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دۆخی تەندروستی سوڵتان هاشم بەهۆی تەمەنییەوە بەتەواوەتی تێكچووە و تائێستا هۆكاری گواستنەوەی بۆ بەغداد روون نییە و نازانرێت بەهۆی تێكچوونی تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ بەغداد یاخود بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە.
سەرەتای ئەم مانگە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان قسە بكات بەمەبەستی دەركردنی لێَبوردنێكی گشتتی بۆ سوڵتان هاشم.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026