سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی داوایەك ئاراستەی كۆمسیۆن دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئایار 2018

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی داوایەك ئاراستەی كۆمسیۆن دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق نوسراوێكی رەسمی دەربارەی سكاڵاكانی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات و داوای لێدەكات ئەو سكاڵایانە یەكلابكاتەوە كە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆماركراون.
لە نوسراوەكەدا هاتووە:" سەرنجتان رادەكێشین بۆ حوكمەكانی مادەی ( 8 )ی یاسای ژمارە ( 11)ی ساڵی 2007 كە پێویستە ئەو سكاڵایانە قبوڵ بكەن كە لەلایەن ئەو كەسانەوە پێشكەشكراون كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ناڕازین و یەكلاییان بكەنەوە و بڕیارەكانتان لە بارەیانەوە بڵاوبكەنەوە بۆئەوەی ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە بتوانن تانەیان لێبدەن لە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان كە لە دادگای تەمییزی فیدراڵی پێكهێنراوە."

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 30 خولەک

چاوپێكەوتنی (درەو) لەگەڵ سیامەند موعینی

null
پێش 59 خولەک

كورد لە پەراوێزی رێگە نێودەوڵەتییەکان

null
پێش 2 کاتژمێر

جەنگ و قەیرانی وزە