سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

" شنەبای بەسرە".. ئەو یەختەی سەددام هەرگیز گەشتی پێ نەكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ
" شنەبای بەسرە" ئەو یەختە گرانبەهایەیە  كە سەددام حسێن ساڵی 1981 دروستیكرد و هەرگیز  گەشتی پێنەكرد، ئێستا كراوەتە هۆتێلێك بۆ ئەو كەسانەی لە دەریادا رێنمایی كەشتییەكان دەكان بۆ هاتن و چوون لە بەندەری بەسرە.
یەختەكەی سەددام درێژییەكەی 82 مەترە و  جێگەیەكی نوستنی شاهانە و پەردەی حەریر تایبەت بە سەدامی تێدایە لەگەڵ گەرماوێكی ئاڵتونیی و كورسییەكی تایبەت بە سەر چاككردن.
ئەم یەختە تایبەتەی سەددام حسێن ماوەی 30 ساڵ بووە لە دەرەوەی عێراق بوو، تا دواتر حكومەتی عێراق لە شەڕێكی دادوەرییدا و 2010 بەدەستیهێناوە.
بەشێكی یەختەكە تایبەتە بە سەددام حسێنە كە پێكهاتووە لە ژووری نانخواردن و نوستن، هەروەها 17 ژووری میوان و 18 شوێنی مانەوەی تیمەی یەختەكە و كلینیكی تێدایە.
بەوتەی لێپرسراوانی عێراق یەختی " شنەبای بەسرە" لە كاتی شەڕی عێراق – ئێراندا لە دانیمارك دروستكراوە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ سعودیە بۆئەوەی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەو كاتە بۆسەر بەسرە پارێزراو بێت.
دوای داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە ، سعودیە یەختەكەی رادەستی ئوردن كرد، حكومەتی عێراقی دوای 2003 بەدواداچوونی كرد بۆ هێناوەوەی و یەختەكەی لە سەیرانگای نیس لە فەرەنسا دۆزییەوە و بە بڕیارێكی دادگا گەڕاندییەوە بۆ بەسرە.
حكومەتی عێراق هەوڵیدا ئەم یەختە بفرۆشێت و 30 ملیۆن دۆلاری لەسەر داناوە، بەڵام نەیتوانی كڕیارێكی بۆ بدۆزێتەوە و لە دوو ساڵی داهاتوودا لەلایەن زانكۆی بەسرەوە بۆ گەشتكردنی توێژەران بۆ توێژینەی ژیانی نێو دەریا بەكاردەهێنرا.
عەبدولزەهرە عەبدولمەهدی ساڵح كاپتنی یەختەكە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتی:" لە رووی تەكنیكییەوە بزوێنەرەكانی یەختی شنەبای بەسرە زۆر باشە، دوانیان كاردەكەن، هەروەها موەلیدەكانیشی كاردەكەن و تەنها پێویستی بەوە هەیە بەشێوەیەكی وەرزی چاكسازی تێدا بكرێت."
ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاریانداوە یەختی" شنەبای بەسرە" بە شێوەیەكی هەمیشەیی لەنزیك بەسرە لەنگەر بگرێت و وەك هۆتێلێك بەكاربهێنرێت بۆ شوێنی مانەوەی ئەو كەسانەی لە بەندەری بەسرە رۆڵیان رێنماییدانە بە كەشتییەكان كە ژمارەیەكی زۆریان دوور لە ناوچەكە دەژین."
ئەنمار سافی وتەبێژی رەسمی دەستەی بەندەرەكانی عێراقیش لەو بارەیەوە دەڵێت:" ئێستا بەندەرەكان پێویستیان بەوەیە كە یەختەكە ببێتە وێستگەی پشوودانی رێنماییكەرە دەریاییەكان  لە دەریادا."

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات