سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كێ کۆنگرەکەی هەولێری ڕێکخست؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئەیلوول 2021

كێ کۆنگرەکەی هەولێری ڕێکخست؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بەستنی کۆنگرەیەک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و داواکاری کۆنگرەکە لە بەیاننامەی کۆتاییدا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل مشتومڕی زۆری لێکەوتەوەتەوەو دۆخی سیاسیی عێراقی ئاڵۆزکردووە.
کۆنگرەکە ڕۆژی هەینی بەناونیشانی " ئاشتی و گێڕانەوە" لەلایەن ناوەندی پەیوەندییەکانی ئاشتییەوە بەستراوە کە بارەگاکەی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایەو لە کۆنگرەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی هۆزەکانی عێراق بەشداربوون .
جۆزیف برود، شارەزای ئەمریکی کە بە ڕەگەز جولەکەی عێراقە و دامەزرێنەری ناوەندەی پەیوەندییەکانی ئاستییە، لە لێدوانێکیدا بۆ فرانس پرێس دەڵێت: 300 کەسایەتی سوننەو شیعە بەشداری کۆنگرەکە بوون و لە پارێزگاکانی بەغداد، نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار ، دیالەو بابلەوە هاتون بۆ هەولێر و بەشداری کۆنگرەکیان کردووە.
بەوتەی برود سەرۆک هۆزەکانی ئەو پارێزگایانەو چەندین نوسەر و ڕۆشنبیر و بیرمەند بەشداری کۆنگرەکە بوون.
دوای کۆنگرەکە سەحەر تائی بەڕێوەبەری توێژینەوەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەکەی خوێندەوە ڕایگەیاند کۆنگرە داوا دەکات بچینە ناو ڕێککەوتنی ئەبراهامە، کە داوا دەکات پەیوەندیی دیپلۆماتیی لە نێوان ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەدا هەبێت کە ڕێککەوتنەکە ئیمزا دەکەن.
ڕێککەوتننامەی ئەبراهام ئەیلولی 2020 بە چاودێری ئەمریکاو بۆئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە لایەن ئیمارات و بەحرەین و پاشان مەغریب و سودانەوە ئیمزاکرا.
لە کۆنگرەکەدا چیمی پیرێز کوڕی شیمۆ پیرێز سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026