سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كۆمسیۆن 50 ملیۆن دینار غەرامەی كرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئایار 2018

كۆمسیۆن 50 ملیۆن دینار غەرامەی كرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەتۆمەتی ناوزڕاندن و هاندان لەدژی كۆمسیۆن بڕی (50 ملیۆن) دینار غەرامەی بەسەر حەسەن تۆران كاندیدی بەرەی توركمانی و جێگری سەرۆكی بەرەكەدا لە كەركوك سەپاند.
بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆمسیۆن، لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی نامەی سزادانەكەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ حەسەن تۆران دەتوانێت لەرێگەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە تانە لەو سزایە بدات كە بەسەریدا سەپێندراوە.
لەیەكەم كاردانەوەدا نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن تۆران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ" ئەو غەرامەیەی كە كۆمسیۆن بەسەر حەسەن تۆراندا سەپاندویەتی زۆرترین غەرامەیە لە مێژووی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا".
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە" كۆمسیۆن بەهۆی ئاشكراكردنی ساختەكاری و پێشێلكاری هەڵبژاردن لە كەركوك ئەو سزایەی بەسەر حەسەن تۆراندا سەپاندووە".
باسلەوەشدەكات، حەسەن تۆران بەڵگەی لەبەردەستدایە كە دەیسەلمێنێت لە كەركوك ساختەكاری رویداوە و یاری بە سندوقەكانی هەڵبژاردنەوە كراوە و لەسەر چەندین ئاست لەگەڵ سەركردەكان لە بەغداد و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دیداریان كردووە و باوەڕێك دروستبووە بەوەی دەنگەكانی كەركوك بەشێوەی دەستی ئەژماربكرێنەوە.

حەسەن تۆران كە پەرلەمانتاری خولی ئێستای پەرلەمانی عێراقە ولەسەر لیستی بەرەی توركمانی خۆی كاندید كردبوو، بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن (6504) دەنگی هێناوە و سەرنەكەوتووە بۆ پەرلەمان.

دەقی نوسراوەكەی كۆمسیۆن:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات