سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سەدر مەرجی بۆ عەبادی هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئایار 2018

سەدر مەرجی بۆ عەبادی هەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دوێنێ شەو موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆكی لیستی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی (النصر) كرد.
بەپێی هەواڵێك كە تەلەفزیۆنی (سكای نیوز)ی عەرەبی لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە رەوتی سەدر بڵاویكردوەتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا موقتەدا سەدر مەرجێكی خستوەتە بەردەم حەیدەر عەبادی بۆ پشتیوانیكردن لە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ ویلایەتی دووەم.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، لە كۆبونەوەكەدا موقتەدا سەدر بە عەبادی وتووە بە مەرجێك پشتیوانی لە خۆكاندیدكردنەوەی دەكات، وازهێنانی لە حزبی دەعوە رابگەیەنێت.
وەك باسدەكرێت، ئامانج لەم مەرجەی موقتەدا سەدر بۆ حەیدەر عەبادی رێگرتنە لەو هەوڵانەی كە ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوە دەستیپێكردووە بۆ زیندوكردنەوەی لێكتنێگەیشتنەكانی پێشتری نێوان هەردوو باڵی نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی بەمەبەستی گەرەنتیكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ حزبی دەعوە.
لەبارەی كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەدر، حەیدەر عەبادی رایگەیاند، ئامانج لە كۆبونەوەكە ئەوەبوو پێكەوە كار بكەن لەپێنان پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
لە زاری موقتەدا سەدریشەوە لەبارەی كۆبونەوەكەوە راگەیەندرا، دیدارەكە نامەیەكی دڵنیاكەرەوە بوو بۆ عێراقییەكان لەبارەی بایەخی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێك كە لە ئاست خواستی رۆڵەكانی گەلدا بێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات