سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەبێ‌ هەڵواسینی هیچ پۆستەرێك كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئایار 2018

بەبێ‌ هەڵواسینی هیچ پۆستەرێك كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)
د. محەمەد عەلی ساڵح كاندیدی ژمارە 22ی لیستی  هاوپەیمانی مەدەنتی دیموكراتی لە بەغدا بەبێ‌ هەڵواسینی هیچ پۆستەرێك توانی 7351 دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دكتۆر محەمەد ساڵح لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا  هیچ پۆستەرێكی لە شەقامەكاندا بڵاونەكردەوەو تەنها كارتێك كە بەشێك لە سیڤی خۆی و بەرنامەی هەڵبژاردنی لەسەربوو لە شەقامەكانی بەغدا بڵاوكردەوە و وێنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوبووەوە و بەوەش توانی كورسییەكی پارێزگای بەغداد لە پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
د. محەمەد ساڵح، كەسایەتییەكی تەكنۆكراتە و ساڵی 1962 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاریدا لە زانكۆی بێرمینگهام بەدەستهێناوە و ساڵی 1973ش لە زانكۆی موستەنسرییەی بەغدا بەكالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستهێناوە و ساڵی 1977 ماستەری لە ئابوری نەوتدا لە زانكۆی كۆلۆرادۆی ئەمریكا بەدەسهێناوە و ساڵی 1980 دكتۆرای لە هەمان پسپۆریدا لە زانكۆی كۆلۆرادۆ بەدەستهێناوە.
د. محەمەد ساڵح بەهۆی ئەوەی بە تەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەیە، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات