سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

حەنان فەتلاوی كورسییەكەی پەرلەمانی لەدەستدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئایار 2018

حەنان فەتلاوی كورسییەكەی پەرلەمانی لەدەستدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەوە میدیا)
حەنان فەتلاوی سەرۆكی لیستی " بزوتنەوەی ئیرادە" دەنگی پێویستی نەهێنا و كورسییەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدەستدا، بەڵام لیستەكەی سێ‌ كورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە.
فەتلاوی كە بە لێدوانە ئاگرینەكانی دژی هەرێمی كوردستان ناسراوە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا لیستێكی بەناوی " ئیرادە" پێكهێنا و خۆی لە پارێزگا بابل سەرۆكی لیستەكە بوو، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا و بە گوێرەی ئەنجامەكانی كۆمسیۆن دەنگەكانی نەگەیشتوەتە ئەوەی كورسییەكی پارێزگای بابل لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەربكات، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی رابردوودا لەو پارێزگایە زیاتر لە 90 هەزار دەنگی بەدەستهێنا.
لیستەكەی فەتلاوی لە پارێزگاكانی بەغدا و بەسرە و قادسیە سێ‌ كورسی بەدەستهێناوە و لە پەیامێكیشیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوێتی:" كەسوكاری بەڕێزمان لە بەسرە، دیوانیە و بەغدا، لە دڵە سوپاستان دەكەم بۆ وەفاداریتان و دەنگدانتان بە لیستی ئیرادە، و شانازیتان پێوەدەكەم و بە ویستی پەروەردگار ئیرادە و سێ‌ پەرلەمانتارەكەی بەوەفا دەبن بۆتان، سوپاس بۆ ئەوەی لە دەرەوە دەنگیان بە ئیرادەدا، سوپاس بۆئەوانەی لە دیقار و نەجەف و موسەننا و بابل دەنگیان بۆ ئیرادەدا و هەتا ئەگەر سەركەوتووش نەبوین، سوپاس بۆ ئەو كەسانەی درۆیان لەگەڵ كردن بەوەی پشتگیری ئیرادە دەكەن و كە بە درۆ هەڵڕشتنیان بۆ پشتیوانیمان ئەزمونێكیان پێداین و لە ئەزمونەكانیشدا زانیاری بەسود هەیە."


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات