سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سەدر ئامۆزایەكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئایار 2018

سەدر ئامۆزایەكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

(درەو میدیا)
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر و هاوپەیمانی " سائرون" كە 54 كورسی پەرلەمانی نوێی عێراقی بەدەستهێناوە، ئامۆزایەكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیددەكات.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی " بەغداد نیوز" یان راگەیاند موقتەدا سەدر لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كە جەعفەر سەدری ئامۆزای بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیددەكات و حەكیمیش بەڵێنیداوە وڵاتانی عەرەبی لەوە ئاگاداربكاتەوە و رەزامەندییان وەربگرێت.
سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد موقتەدا سەدر كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزەكانی ئوردن و سعودیە و كوەیت و توركیا كردووە و ئاگاداریكردونەتەوە.
جەعفەر سەدر كوڕی ئایەتوڵا محەمەد باقر سەدری دامەزرێنەری حزبی دەعوەیە و سەدر دەیەوێت بە كاندیدكردنی رێگە لە حزبی دەعوە بگرێت لەكاندیدكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
پێشتریش موقتەدا سەدر لە وەڵامی لایەنگرێكیدا رایگەیاندبوو عەلی دەوای پارێزگاری میسان یەكێكە لەو كەسانەی كە كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026