سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەعید كاكەیی دەستلەكارناكێشێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئایار 2018

سەعید كاكەیی دەستلەكارناكێشێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا)
سەعید كاكەیی كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوە پاشگەز بوەتەوە.
بەپێی زانیارییەك كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست (درەو میدیا) كەوتووە، سەعید كاكەیی لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی لە كۆمسیۆن پاشگەزبوەوە.
ئەو سەرچاوانە كە خۆیان داوایانكرد ناوەكانیان بڵاونەكرێتەوە، رایانگەیاند، بڕیاربووە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعید كاكەیی لە سلێمانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بكات و وەكو ناڕەزایەتی لەدژی ساختەكاری لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە ناكات.
(درەو میدیا) زانیویەتی، سەعید كاكەیی پێشتر بە ئەندامانی كۆمسیۆنی وتووە ئەو لەلایەن  بزوتنەوەی گۆڕانەوە فشاری لەسەرە، كاكەیی لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بە دەستلەكاركێشانەوەی لە كۆمسیۆن كرد.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە وەڵامی نیگەرانییەكانی سەعید كاكەیدا رایگەیاند، كاكەیی فشاری لەسەرەو هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە، تەلەفزیۆنی KNNی سەربە بزوتنەوەی گۆڕان وەكو وەڵامێك بۆ كۆمسیۆن هەواڵێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سەعید كاكەیی كۆنگرەی رۆژنامەوانی دەكات و لەو كۆنگرەیەدا ئەو قسانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن هەڕەشەی لێكراوە، بەڵام سەعید كاكەیی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا بەهیچ جۆرێك باسی لەو بابەتە نەكرد، دواتر و لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی KNN دا  رەتیكردەوە هەڕەشەی لێكرابێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان لە بڕیاری كشاندنەوەی سەعید كاكەیی لە كۆمسیۆن پاشگەزبووەتەوە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و ئیئتیلافەكەی نوری مالیكی ناڕەزایەتی خۆیان لە پرۆسەی ساختەكاری لە هەڵبژاردن راگەیاند.
ئەو سەرچاوەیە وتی: گۆڕان بەباشی دەزانێت لەم بارودۆخەدا سەعید كاكەیی لە كۆمسیۆن بمێنێتەوە و ئاگاداری رووداوەكان بێت.
زانیاریەكان دەڵێن پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان پێی باش بووە سەعید كاكەیی لەبەرامبەر ئەو گۆڕانكاریانەی لە دەنگەكانیانكراوە دەستلەكار بكێشێتەوەو تەنانەت لەلایەن زۆرێك لە لایەنگرو بەرپرسانی گۆڕانەوە لۆمەی سەعید كاكەیی كراوە كە ئەو غەدرە گەورەیە لە گۆڕانكراوە بۆچی هەڵوێستی نیەو بێدەنگی هەڵبژاردووە. 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات