سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای دووبارە جیاكردنەوەی دەنگەكانی كەركوك دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئایار 2018

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای دووبارە جیاكردنەوەی دەنگەكانی كەركوك دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا)
نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات جارێكی تر جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكانی پارێزگای كەركوك ئەنجامبداتەوە و داواشی لێدەكات دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوەی گشتگیر لە هەموو ئەو سكاڵایانە بكات كە لەسەر پرۆسەی دەنگدان تۆماركراون.
لە بەیاننامەیەكدا یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا وتی:" پێویستە كۆمسیۆن بە خێراییی جوڵەبكات بۆ مامەڵەكردن بە جدییەوە لەگەڵ هەموو سكاڵاكان و ئەگەر پێویسیتیشی كرد  جیاكردنەوە دەستی بۆ ئەنجامەكانی چەند بنكەیەكی دیاریكراو بكرێت بە تایبەتی لە كەركوك."
كۆبیچ جەختیشدەكاتەوە كە پێویستە ئەو رێوشوێنتنە بە شەفافەیتی تەواوەوە ئەنجامبدرێت و ئەوانەی پەیوەستن بەو پرسەوە  ئاگاداریی بن بۆئەوەی متمانەیان بە پرۆسەكە بەهێز بێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئامادەیە هاوكاری پێشكەش بكات ئەگەر داوای لێبكرێت.
كۆبیچ لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا داواشی لە لایەنە سیاسییەكان كرد پشتیوانی لە ئاشتی بكەن و پابەندی ئەوەبن كە هەموو كێشەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن لە رێگەی كەناڵە یاساییە كارپێكراوەكانەوە چارەسەربكەن.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026