سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

یەكگرتوو كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئایار 2018

یەكگرتوو كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا)
عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیددەكات.
بەرزنجی لە بەیاننامەیەكدا وتی:"مایەی شانازیمە كە كاندیدكردنی خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رابگەیەنم، با بەیكەوە دەستبكەین بە بونیادنانەوەی عێراق لەسەر بنچینەی دەستور و پاراستی یەكێتی عێراق و سەروەرییەكەی و پاراستی سیستمی فیدراڵی دیموكراتی و فرەیی و سەلامەتی خاك و ئاو و ئاسمانی."
بەرزنجی جەختیشیكردەوە كە " بە دروشمی سەرۆكی هەموو عێراقییەكان وەك هاوڵاتییەك خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكەم."
باڵیۆز عومەر بەرزنجی  ساڵی 19960 لە كەركوك لە دایكبووە و ساڵی 1984 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە و لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ساڵی 2017 كراوەتە باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان و لە ساڵی 2015ش بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە بۆ كاروباری سیاسی و پەیوەنددییەكان تا شوباتی 2017 و لە 2013 بۆ 2015 باڵیۆزی عێراق بووە لە رۆمانیا و هەروەها لە 2009 تا ئایاری 2013 باڵیۆزی عێراق بوە لە لوبنان.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026