سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەعید كاكەیی لەژێر دوو فشاردا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

سەعید كاكەیی لەژێر دوو فشاردا 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا)
لە دوای كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەی ئەمڕۆی سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆچوارشەممە كۆمسیۆنی باڵا دەستی بەسەر ئۆفیس و نوسینگەی ناوەبراودا گرتووە لە شاری بەغداد.

بەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان داوادەكەن سەعید كاكەیی كۆنگرەی رۆژنامەنوسی نەبەستێت، دوای ئەوەی سەعید كاكەیی سور دەبێت لەسەر ئەنجامدانی كۆنگرەی رۆژنامەنووسی، بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرەكە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن كە سەعید كاكەیی یەكێك لە ئەندامەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەلایەن یەكێك لە و لایەنە سیاسیانەی كە لە هەڵبژاردنەكەدا  زیانی بەركەوتووە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە لەخۆی و خێزانەكەی و ناچاركراوە دەستلەربكێشێتەوە لە بەرامبەریشدا سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو بەیاننامەیەی كۆمسیۆنی رەتكردەوە و رایگەیاند هیچ هەڕەشەیەكی لەسەر نییە و كەس هەڕەشەی لێ نەكردووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەعید كاكەیەوە بە " درەو میدیا" ی راگەیاند: سەعید كاكەیی  خیزان و منداڵ و  كەسوكاری لە عێراق ناژین و لە وڵاتی كەنەدان، بۆیە بوونی هەڕەشە لەسەر سەعید كاكەیی دوورە لە راستیەوە بەلام لەلایەن ئەندامانی كۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە فشاری زۆری لەسەر كراوە كە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی نەبەستێت، لەبەرامبەر بەستنی كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا دەستیان گرتووە بەسەر ئۆفیس و نوسینگەكەیدا.
سەعید كاكەیی كە لەسەر پشكی گۆڕان ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانە لەژێر دوو فشاردایە فشاری كۆمسیۆن و فشاری دەنگدەرە ناڕازییەكان، بەوەی بۆچی هەڵوێستی نیە و قسە لەسەر ساختەكارییەكان ناكات كە حزبەكەیی و بەشێك لەلایەنەكانی دیكەش پێیان وایە دەستكاری دەنگەكان كراوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026