سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سیناریۆكانی ئێران و ئەمریكا بۆ پێكهێنانی حكومەت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

سیناریۆكانی ئێران و ئەمریكا بۆ پێكهێنانی حكومەت 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ عیراق، لایەنەكانی بەسەر  ئێران و  ئەمریكا دابەشكردووە. 
 ئێران دەیەوێت  بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق نوری مالیكی و هادی عامری و حەیدەر عەبادی و عەممار حەكیم لە هاوپەیمانێتییەكەدا كۆبكاتەوە و سەدر پەراوێز بخات، هەوڵیش دەدات بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو باڵەكەی حزبی دەعوەی نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی بۆئەوەی لەگەڵ لیستی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات و عەممار حەكیم و یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاوپەیمانێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنن.
هەرچی لایەنی ئەمریكیشە لە هەوڵدایە حكومەتی نوێی عێراق لە حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی پێکبهێنێت.
لە هەردوو سیناریۆكەی ئەمریكا و ئێراندا حەیدەر عەبادی هەیە . هەرچەندە دەوترێت ئەمریكا لەگەڵ دانانەوەی حەیدەر عەبادیدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ئێران لەگەڵ  ئەوەدایە هادی عامری سەرۆکایەتی حکومەت بکات.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان