سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چارەنوسی كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی لە لیستە عێراقیەكانی بەغداددا

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2018

چارەنوسی كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی لە لیستە عێراقیەكانی بەغداددا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
بەپێی زانیاریيەكان ئازاد حەمید شەفی كە لایەنگری پارتیيە كاندیدی ژمارە 53 ی لیستی (سائیرون)ی موقتەدا سەدرە لە شاری بەغداد، دەنگی پێویستی بەدەستهێناوەو دەرچووە، هێمن هەورامی راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، كاندیدێكیان بەناوی ئازاد شەفی لە لیستی " سائرون"ی موقتەدا سەدردا لە بەغداد هەبووە و بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكان (6153) دەنگی بەدەستهێناوە و دەرچووە.


پێشتر میدیاكانی پارتی هێرشی توندیان كردە سەر ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و سروە عەبدولواحید ئەندامی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان كە خۆیان لەسەر دوو لیستی بەغداد كاندیدكردبوو، هەرچەندە سروە عەبدولواحید دواتر كشایەوە، بەڵام بەپێی زانیاریيەكان ئاڵا تاڵەبانی دەنگی پێویستی بەدەست نەهێناوەو دەرنەچووە، كە كاندیدی ژمارە 5ی هاوپەیمانی بەغداد بووە لە شاری بەغداد. 
  


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 20 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە