سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

بۆ یەكخستنی ناوماڵی شیعەكان سولەیمانی دەگاتە بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2018

بۆ یەكخستنی ناوماڵی شیعەكان سولەیمانی دەگاتە بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا )

بۆ یەكخستنی ناوماڵی شیعەكان و تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە بەغداد.
سایتی " غەد پرێس" لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئایار سولەیمانی گەیشتوەتە بەغداد و گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە شیعەكاندا دەستپێكردووە، بۆئەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پێبكهێنن.
سەردانەكەی سولەیمانی بۆ بەغداد لە كاتێكدایە كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی زیاتر لە 90%ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە و هاوكاتیشە لەگەڵ ئەوەی باسدەكرێت كە سعودیە پشتگیری لە هاوپەیمانی " سائرون"ی موقتەدا سەدر دەكات بۆئەوەی هاوپەیمانێتییەك لەگەڵ سوننەكان پێكبهێنێت بۆ سەرۆكایەتیكردنی كابینەی نوێی حكومەت.
چەند سەرچاوەیەكیش ئاشكرایانكردووە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی بەنیازە لەگەڵ هاوپەیمانی فەتحی هادی عامری و نیشتمانیی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی هاوپەیمانێتی پێكبهێنێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 19 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات