سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پەرلەمانتارێك: رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا 19% یە

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئایار 2018

پەرلەمانتارێك: رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا 19% یە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا/ سۆمەریە نیوز)

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیەنێت دەستكاری زۆری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ژمارەكانی هەڵبژاردن كراوە و رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدان لە 19% تێنپەڕیوە و ئەوەش نا شەرعییە و لە رووی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانانرێت.
عەبدولكەریم عەبتان وتیشی:" ئەوەی لە هەڵبژاردنەكان و دوای ئەوەش روودەدات پیلانگێڕییەكی گەورەیە دژی گەلی عێراق و  هەموو پرۆسەی سیاسییە."
عەبتان ئاشكراشیكرد دوێنێ‌ دەنگی چەند كاندیدێك بڵاوكرایەوە و ئەمڕۆ دەنگەكان گۆڕدراون  بە ویست و ئارەزووی چەند لایەنێكی تر.
ئەو پەرلەمانتارەی لیستەكەی ئەیاد عەلاوی وتیشی:" ئێمە گومانمان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە و گومانمان لە كۆمسیۆن و نەزاهەتی كۆمسیۆن هەیە و هەروەها گونمانیشمان لە كاری ئەو ئامێرانە هەیە كە بۆ جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بەكارهێنران."

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 19 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات