سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئایار 2018

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە لایەنە سیاسییەكان عێراق دەكات بە رێگەی یاسایی چارەسەری ئەو ناكۆكیانە بكەن كە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە دروست دەبێت.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی فەرمی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەکان بەیاننامەیەكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەكەدا نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە عێراق دەكات و دەڵێت" دوای شكستهێنانی سەربازی داعش، هەڵبژاردن پێشكەوتنێكی زیاتر بە ئاڕاستەی بونیادنانی دیموكراتیەتێكی بەهێزتر لە عێراق بەدی دەهێنێت".
وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی هەوڵی رێكخەرانی هەڵبژاردنەكە و لایەنە عێراقییەكان و هێزە ئەمنییەكان دەكات كە وایانكردووە "هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ئاشتیانە و سیستماتیك" بەڕێوەبچێت، ستایشی بەشداری ئاوارەكانیش دەكات لە پرۆسەی دەنگدان سەرباری سەختی بارودۆخی ژیانیان.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە لایەنە سیاسییە كاراكانی عێراق دەكات، هەر ناكۆكییەك كە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە دروست دەبێت بەرێگای یاسایی چارەسەری بكەن و لەرێگەی پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیرەوە لە زوترین كاتدا، پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بكەن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026