سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گۆڕانكاری وزاری لە حكومەتەكەی مستەفا كازمیدا دەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 کانوونی یەکەم 2020

گۆڕانكاری وزاری لە حكومەتەكەی مستەفا كازمیدا دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

گۆڕانكاری وزاری لە كابینەكەی  مستەفا كازمیدا دەكرێت و بە تۆمەتی كەمتەرخەمی وخراپی ئیدارەدانیان وەزیرانی (نەوت، دارایی، بازرگانی، كارەبا، پێشەسازی) دەگۆڕدرێن
چەند سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا لە بەغداوە بە رۆژنامەی (العربی الجدید)یان راگەیاندووە، كە گۆڕیانكاریی لە پێنج وەزارەتی حكومەتەكەی مستەفا كازمیدا دەكرێت و ژمارەیەك لە وەزیرەكان دەگرێتەوە كە تۆمەتی كەمتەرخەمی وخراپی ئیدارەدانیان دراوەتەپاڵ.
رۆژنامەكە ئەوەی خستووەتە كە  كە مامەڵەی هێزە سیاسیە دەستڕۆشتووەكان(باڵادەستەكان)ی عێراق لەگەڵ پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە  كە بڕیار وایە شەش مانگی تر بەڕێوەبچێت، مامەڵەیەكی جددی نیە، واتا ئێستا ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەرێكی بەهێزە.
پەرلەمانتارێك و سەركردەیەكی دیاری هاوپەیمانی ”فەتح” لە لێدوانیاندا بۆ ”ئەلعەرەبی ئەلجەدید” باس لە بوونی ڕێكەوتنێك دەكەن لە نێوان ژمارەیەك لە هێزە سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی هەمواركری وزاری كە پێنج وەزیر دەگرێتەوە لە حكومەتەكەی كازمیدا، ئەوانیش بریتین لە :
- وەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی
- وەزیری بازرگانی   عەلا‌و ئەلجبوری
- وەزیری پیشەسازی منهەل عەزیز ئەلخەبباز
- وەزیری كارەبا ماجید حەنتوش
وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەببار
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێ بەو رۆژنامەیەی راگەیاندووە: هەنگاوی یەكەم لێپرسینەوە دەبێت لەو وەزیرانەو دواتر سەندنەوەی متمانە لێیان، ئەمەش بەهۆی شكستهێنانی ئەو وەزیرانە لە ئەركەكانیاندا، و هۆكاریش بوون بۆ قوڵبونەوەی زۆرێك لە قەیرانەكان، بەتایبەتی لەسەر هەردوو ئاستی ئابووری ودارایی، ئەو پەرلەما تارە ئاماژەی بەوەشدا كە هەر وەزیرێك لاببرێت كەسێكی تر لە هەمان كوتلە كاندید دەكرێت بۆ شوێن گرتنەوەی بۆ ئەوەی ململانێی سیاسی لەسەر ئەو پۆستانە دروست نەبێت ئەمەشە وای كرووە كە زوربەی كوتلەكان پشتیوانی ئەم بۆچوونە بكەن.

سەركردەیەكی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاندوە كە وەزیری كارەبا دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە پێش ئەنجامدانی لێپرسینەوە بەڵام. كازمی ڕەتی كردووەتەوە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟