سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كەركوك: عەرەب و توركمانەکان لەدژی ئەنجامەكان خۆپیشاندان دەكەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئایار 2018

كەركوك: عەرەب و توركمانەکان لەدژی ئەنجامەكان خۆپیشاندان دەكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا/ سۆمەریە نیوز)
دەیان كەس لە پێكهاتەی عەرەب لە پارێزگای كەركوك و داقوق خۆپیشاندانیان كرد و داوایان كرد دەنگەكانی پارێزگاكە بەدەست جیابكرێتەوە.
پەیامنێری سایتی " سۆمەریە نیوز" رایگەیاند دەیان هاوڵاتی لە پێكهاتەی عەرەب و توركمان لە پارێزگاری كەركوك و داقوق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی ئایار خۆپیشاندانیان كرد و داوایان لە حكومەتی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد بڕیاربدات دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاكە بە دەست جیابكرێتەوە بەهۆی ئەوەی ساختەكاری تێداكراوە.
ئاشكراشیكرد خۆپیشاندەران لە داقوق خێمەیان داناوە و بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت."
هاوكات ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند حزبە توركمانیی و عەرەبییەكانی كەركوك 24 كاتژمێر مۆڵەتیان داوەتە كۆمسیۆن بۆئەوەی بڕیاری جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست بدات بۆئەوەی ئەنجامی راستەقینەی هەڵبژاردنە ئاشكراببێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان