سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمسیۆن لە بەغداوە سێ لیژنە دەنێرێتە هەرێمی كوردستان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئایار 2018

كۆمسیۆن لە بەغداوە سێ لیژنە دەنێرێتە هەرێمی كوردستان 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د.دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ 13-5-2018، بەغدا سێ لیژنە دەنێرێتە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، دەشڵێت : ئەو لیژنانە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیە لە سكاڵاكانی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن.
ئەنجامی بەرایی دەنگەدانی گشتی بۆ بەشێك لە هێزەكان جێگای شۆك بوو، هەرزوو بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند ئامێری ئەلیكترۆنی دەنگدان هاككراوە، دواتر  هەریەك لە ( هاوپەیمانی، گۆڕان ، كۆمەڵ، یەكگرتوو) كۆبونەوە و ئەنجامی دەنگدانیان رەتكردەوە لە راگەیەندراوەكەدا، كە دوو خاڵی سەرەكی لەخۆگرتوە، تێیدا هاتووە: "كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانی رەتدەكەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەكانەوە".
لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە: "داوای دوبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەرێمی كوردستان بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكەین".

دەقی راگەیەندراوی هاوبەش
1- كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانی رەتدەكەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەكانەوە.
2- داوای دوبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكەین.
 سەركەوتن بۆ ئیرادەی حەقخوازانەی گەلەكەمان
 
بزوتنەوەی گۆڕان – هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری – كۆمەڵی ئیسلامی – یەكگرتووی ئیسلامی
 12ی ئایاری 2018 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات