سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

بەرەی توركمانیی: دەبێت دەنگەكانی كەركوك بەدەست جیابكرێنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئایار 2018

بەرەی توركمانیی: دەبێت دەنگەكانی كەركوك بەدەست جیابكرێنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەرەی توركمانیی هۆشداریدەدات لە گڕگرتنی دۆخی كەركوك ئەگەر دەنگەكانی ئەو پارێزگایە بە دەست جیانەكرێنەوە و داواش لە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكات بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگەی كەركوك بڕیارێك بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست دەربكات.
ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانیی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەوەی لە ئەنجامی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكانی ئامادەیی حەویجە روویداە باشترین نمونەیە لەسەر دەستكاریكردنی ئامێرەكانی دەنگدان.
ساڵحی داواشی لە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد بڕیارێكی دروست بدات بۆ پارێزگاریكردن لە ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵگەی كەركوك  بەوەی دەنگەكان ببرێنە بەغدا و بە دەست جیابكرێنەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 21 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە