سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەمریكا هۆشداری دەدات لە رودانی هێرش لە رۆژی دەنگداندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئایار 2018

ئەمریكا هۆشداری دەدات لە رودانی هێرش لە رۆژی دەنگداندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد هۆشداریدا لە ئەگەری رودانی هێرشی "تیرۆرستی" بۆسەر بنكەكانی دەنگدان لە عێراق.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرایكرد" زانیاری بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری رودانی هێرشی "تیرۆرستی" بۆسەر بنكەكانی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراق، بەتایبەتیش لە ناوچەی (غەزالیە) لە بەغدادی پایتەخت.
بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێوەیەكی كاتی هاتوچۆكردنی كارمەندامی باڵیۆزخانە بۆ ئەو ناوچانە كەمكراوەتەوە، ئەو رێوشوێنانەی كە پێویستە بگیرێنەبەر ئەوەیە هەر كەسێك ئاگادار بێت لەوەی لە چواردەوری هەیە و ئاسایشی تایبەتی خۆی بپارێزێت.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پلانێكیان دیاریكردووە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا، لەوچوارچێوەیەشدا هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە دەوبەری بنكەكانی دەنگدان قەدەغەدەكرێت.

وێنەی دەقی هۆشداریدانەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 21 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە