سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنرێت ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئایار 2018

كەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنرێت ؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە رێژەی دەنگی لایەنەكان دەكەن لە دەنگدانی تایبەتدا.
لە بەیاننامەیەكدا ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە میدیاكان لەبارەی رێژەی دەنگی لایەنەكان لە دەنگدانی تایبەتدا بڵاویانكردەوە.
سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت هاوكات لەگەڵ ئاشكراكردنی ئەنجامی دەنگدانی گشتی بڵاودەكرێتەوە.
دوێنێ دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەكان) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن زیاتر لە (700) هەزار كەس بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەت كردووە و ئاستی بەشداریكردن گەیشتوەتە 78%.
سبەنێی دەەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 22 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 16 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات