سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حەیدەر عەبادی یادی 16 ئۆکتۆبەر دەکاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 تشرینی یەکەم 2020

حەیدەر عەبادی یادی 16 ئۆکتۆبەر دەکاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك یادی سێ ساڵەی 16ی ئۆكتۆبەر دەكاتەوە:

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، دکتۆر عەبادی فەرمانی دا بە هێزە عێراقییەکان کە بچنە ناو پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ چەسپاندنی یاساو گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئیتیحادی و هەڵکردنی تەنیا ئاڵای عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی بە سەفقەیەکی سیاسی بازرگانی بەو ناوچانەوە دەکراو بیرە نەوتەکانی شارەکە کۆنترۆڵکرابوون و بۆ چەندان ساڵ گەندەڵکاران سودیان لێ دەبینی.
دکتۆر عەبادی پارێزگارێکی نوێی بۆ کەرکوک دانا، دوای هەڵاتنی پارێزگارە توندڕەوەکەی ( نەجمەدین کەریم) کە پشتیوانی لە ڕیفراندۆم کرد و بەشداری تێدا کرد.
عەبادی دوای شکستپێهێنانی ڕیفراندۆمەکە کە ئامانج لێی تێکدانی یەکگرتوویی عێراق بوو  بە زنجیرەیەک ڕێوشوێن لەگەڵ هەرێمدا یاسای یاسای سەپاند و ڕێژەی  17% بەشە بودجەی هەرێمی بۆ 12% کەمکردەوە ئەوەش وەک هەموو پارێزگاکانی تری عێراق و بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتوان، هەروەها قەدەغەی فڕینی خستە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، بۆئەوەی هەرێم ملبدات بۆ مەرجەکانی حکومەتی ئیتیحادی و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و دەروازەکان ڕادەست بکات، ئەم هەنگاوانەی عەبادی لەلایەنی نێودەوڵەتییەوە پێشوازی گەورەی لێکرا، هەروەها عەبادی چەند لیژنەیەکی ڕەوانەی هەرێم کرد بۆ وردبینیکردنی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوەی مووچەیان پێبدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم مەرجەکانی حکومەتی ناوەندی قبوڵدەکات و داهاتی نەوت ڕادەستدەکات، ئەوەش یەکەمجار بوو لە دوای ساڵی 1991 ەوە لیژنەکانی حکومەتی ئیتیحادی بچنە هەرێم

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟