سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

نەینەوا: كاندیدێك لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئایار 2018

نەینەوا: كاندیدێك لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئێوارەی یەكشەممە دكتۆر فاروق محەمەد زەرزور راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات لە ماڵەكەی خۆیدا لە گوندێكی گەیارەی پارێزگای نەینەوا كوژرا.
رێكخراوی داعش كە پێشتر هەڕەشەی تیرۆركردنی ئەوانە كرد كە بەشداری هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەكەن بەرپرسیارێتی كوشتنی ئەو كاندیدەی گرتە ئەستۆ، بەڵام وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت ئەو كاندیدەی لیستەكەی عەلاویی بەهۆی كێشەی خێزانییەوە كوژراوە و پەیوەندی بە كردەوەی تیرۆریستییەوە نییە.
عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا وتی:" لێكۆڵینەوە سەرتاییەكانی تایبەت بە كوژرانی كاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانیی فاروق محەمەد زەرزور دەریانخستووە كە ئەو رووداوە پەیوەندی بە تاوانە تیرۆریستییەكانەوە نییە."
بەیرەقدار وتیشی :" ئەو تاوانە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە روویداوە و كوڕێكی كاندیدەكە دانی بەوەدا ناوە كە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە باوكی كوشتووە."

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان