هەواڵ
گەورەتر لە ئاڵنگارییەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئایار 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئایار 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا کە ژمارەیەک لە رۆژنامەکان عێراق لەژێر ناونیشانی "گەورەتر لە ئاڵنگارییەکان" بۆیان بڵاوکردەوەتەوە دەڵێ:
? ئەم بەرپرسیارێتییەم وەرگرتووەو پێشوەختە ئەو ئاستەنگانەم زانیوە کە دێنە بەردەمم.
? ئەوەی ئاستەنگەکان زیاتر دەکات ئەوەیە بەشێوەیەکی جددی چاونەخشێندرێتەوە بە پەیکەری وەبەرهێنان و خستنەبازاڕی نەوت.
? دابەزینی مەترسیداری داهاتی وڵات لەگەڵ داڕمانی نرخی نەوتدا، پێویستی کردووە لەسەر حکومەت بەدوای سەرچاوەی خێرای داهاتدا بگەڕێت بۆ موچەی فەرمانبەران و خەرجی دامەزراوەکان.
? پێویستە لەم دۆخەدا کوتلەکانی پەرلەمان یارمەتیمان بدەن لە تەواوکردنی پێکهاتەی وزاری حکومەت لەڕێگەی دەنگدان بە لیستی کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان.
? دوای ١٧ ساڵ لە بارودۆخێکداین کە ئیرەیی پێنابرێت، سەروەریمان کەموکورت و جێگای گومانە، خاکی وڵاتەکەمان خەریکە دەبێت بە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتانی تر.
? ئاسایشی هاوڵاتیانمان لەژێر هەڕەشەدایە، ئەمەش تەنیا بەهۆی داعش و شانە نوستووەکانییەوە نیە، بەڵکو بەهۆی ئەو چەکانەوەیە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتن.
? بێکاری بووە بە دیاردەیەک کە ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، ژمارەی بێکاران بەتایبەت لەنێو دەرچواندا گەشیتوەتە ئاستێک کە هەرگیز پێی نەگەیشتووە.
? ئەو سامانەی کە لە ١٧ ساڵی رابردوودا چووەتە ناو خەزێنەی عێراقەوە بەشی ئەوەی دەکر سەرلەنوێ وڵات بنیادبنرێتەوەو سندوقی ئایندە دروستبکرێت، بەڵام گەندەڵی لەناویبردو هەندێکی بەئاشکرا ئاودیوی دەرەوەی وڵات کرا.
? کە بەرپرسیارێتیم وەرگرت کەوتم بەسەر خەزێنەیەکی نیمچە بەتاڵدا.
? دەمەوێت گەلەکەمان لەو ئاستەنگانە ئاگاداربکەمەوە کە روبەڕوومان بوەتەوە، لەوانە دژبەیەکی لەو بەڵێنانەی کە بەئاشکرا پێماندرا لەبارەی ئازادیم لە هەڵبژاردنی کابینەی وزاری و ئەو مانۆڕانەی کە لە پشتی پەردەوە دەکرێن لەلایەن هەندێک لایەنەوە، ئەمە ئاستەنگ بۆ تەواوکردنی کابینە وزارییەکە دروست دەکات.
? هیچ رێگەیەکمان لەبەردەمدا نییە جگەلەوەی وەڵامی خواستە رەواکانی گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بدەینەوە،کە ئەویش نەهێشتنی پشک پشکێنەو روبەڕووبونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕییە.
? ناتوانرێت هیچ هەنگاوێکی جددی بنرێت تاوەکو دەوڵەت شکۆی بۆ نەگەڕێتەوەو چەک لە دەستی دەوڵەت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا نەبێت.
? جەخت دەکەمەوە ئەو ئەرکەی کە پێمدراوە تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقالییە بەشێوەیەکی خێراو ئەنجامدانی ئەم کارانەیە؟بەشێوەیەکی راستەوخۆ، دیارترینیان:
? تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و .. فەراهەمکردنی هەموو ئەوشتانەی کە پێویستن بۆ سازدانی هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا..
? گرتنەبەری هەموو رێوشۆێنێک بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەکاندا..
? وەکو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنم من نە فەرمانم کردووەو نە فەرمانیش دەکەم بەوەی تەقە لە خۆپیشاندەری ئاشتیخوازانە بکرێت و هەرکەسێک کاری لەوجۆرە بکرێت روبەڕووی دادگا دەکرێتەوە..
? بۆ جاری دووەم جەخت دەکەمەوە فەرمان دەرچووە بۆ هەموو دەزگا ئەمنییەکان سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادبکەن..
? هەموو رێوشوێنێکی بەپەلە بگیرێتە بەر بۆ روبەڕووبونەوەی قەیرانی ئابوری و دارایی و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و دەستپێکردنی چاکسازیی...