سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئایەتوڵا سیستانی بۆچونی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئایار 2018

ئایەتوڵا سیستانی بۆچونی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە نامەیەكی دەستنوسدا هەڵوێستی كۆتایی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند كە بڕیارە رۆژی 12ی مانگ بەڕێوەبچێت.
لە نامەكەیدا سیستانی جەجت لەسەر ئەم خاڵانە دەكات:
یەكەم: گرتنەبەری رێگای هەڵبژاردن بژاردەی راست و دروستە بۆ ئێستا و داهاتووی گەل، رەتكردنەوەی حوكمی تاكەكەسی و رژێمی ستەمكار لەژێر هەر ناوێكدا بێت.
دووەم: بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنەدا مافی هەموو هاوڵاتییەكە كە مەرجی یاسایی تێدا بێت، بەڵام بڕیاری كۆتایی بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە لەوەی بەشداری هەڵبژاردن دەكەن یاخود نا، بەڵام دەبێت ئەو بڕیارە بە ئاگاییەكی تەواوەتی و سوربوون لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵات و داهاتووی رۆڵەكانی بدرێت.
سێیەم: مەرجەعییەتی باڵا بە یەك دوری لە هەموو كاندید و لیستەكانی هەڵبژاردنەوە رادەوەسێت، بەو واتایەی پشتیوانی هیچ كەس و لایەنێك یاخود لیستێك ناكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٢ حوزەیران ٢٠٢٦

زوبێر ئایدار: هێشتا گومانمان لە پرۆسەی ئاشتی هەیە

null
٧ حوزەیران ٢٠٢٦

هیچ کەسێک تاقەتی سەریەشەی سیاسیی پارتی و یەکێتی نەماوە

null
٣ حوزەیران ٢٠٢٦

هەرێم بەبەهای (850) ملیار دینار نەوت رادەستی بەغداد دەكات