سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئایندەی عێراق كێ‌ دەبێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە: 3 ئایار 2018

سەرۆك وەزیرانی ئایندەی عێراق كێ‌ دەبێت؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بڕیارە رۆژی 12 ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، دەرنجامی ئەم پرۆسەیەش حكومەتێكی نوێ‌ لەدایك دەبێت، پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و كەسی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پشكی شیعەكانە، بەوپێەی زۆرترین كورسی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستدەهێنن، بەهۆی ئەوەی  شیعەكانیش بەسەر چەندین لیست و قەوارەی ناكۆك و پەرتەوازەدا دابەشبوون پێشبینی دەكرێت لەدایكبونی حكومەتی نوێ پرۆسەیەكی قورس و پڕ كێشمەكێش و ململانێ‌ بێت.
دیارترین ئەو كاندیدە بەهێزانەی پێشبینی دەكرێت پۆستی سەرۆكی حكومەتی ئایندەی عێراق وەربگرن ئەمانەن:


حەیدەر جواد ئەلعەبادی (حەیدەر عەبادی)
 ساڵی 1952 لە بەغداد لەدایكبووە، لەساڵی 1980 بڕوانامەی دكتۆرای لەبواری ئەندازیاریی كارەبا لەزانكۆی مانچستەری بەریتانیا بەدەستهێناوە و تاساڵی 2003 لە لەندەن ژیاوە، لەساڵی 2014دا پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتوە، لەماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا توانی عێراق لە چەكدارانی داعش پاكبكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی سوربونی خۆی لەسەر بەگژاچونەوەی گەندەڵی دووپاتكردوەتەوە و بەمەترسیەكی  گەورەتر لەتیرۆر وەسفیكردوە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە هەنگاوی جدی لەم پرسەدا بنێت و گەندەڵكاران بداتە دادگا.


 

 

محەمەد شیاع ئەلسودانی 
سیاسییەكی عێراقیە و ساڵی 1970 لە بەغداد لەدایكبووە، وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵا یەتیە لەحكومەتی ئێستا و وەزیری پیشەسازیشە بەوەكالەت، ساڵی 2009-2010 لە پارێزگاری میسان لەدایكبووە میسان ، ساڵی 2010-2014وەزیری مافی مرۆڤ بووە،  جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی لە دیارترین ئەو پرۆگرامانەیە كە بەپێویستی دەزانێت حكومەت بیكاتە كاری لە پێشینەی خۆی.


 

 

هادی فەرحان عەبدوڵا ئەلعامری (ئەبو حەسەن ئەلعامری)
لە ساڵی 1976دا بڕوانامەی بكالۆریۆسی لەبواری ژمیاریی لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە، لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوەوە تێكەڵاوی گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی شیعە بووە، لە حكومەتی پێشوودا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە، لەم خولەشدا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، سەركردایەتی ڕێكخراوی بەدر و كەتیبەكانی حەشدی شەعبی دەكات، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە لەكاری سیاسی دووركەوتوەتەوەو خۆی بۆ كاروباری سەربازی و شەڕ دژی داعش تەرخانكردووە.


 

 

قوسەی عەبدوڵا سوهەیل (قوسەی سوهەیل)
لە ساڵی 1965 لە شاری بەسرە لەدایكبووە، هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە بواری سەرچاوە ئاوییەكان،  ئەندامی كۆمەڵەی نیشتمانی عێراق بووە لەدوای ڕوخانی رژێمی سەدام و لە خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا پەرلەمانتار بووە، سەرۆكی (تجمع أمنا بلدنا) لەچوارچێوەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بە كەسێكی هاوسەنگ و میانڕەو ناسراوە و پەسەندكراوی زۆرینەی لایەنەكانە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 14 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات