سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەلاوی سورە لەسەر رەتكردنەوەی كاندیدی حزبی

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 شوبات 2020

عەلاوی سورە لەسەر رەتكردنەوەی كاندیدی حزبی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
محەمەد تۆفیق عەلاوی وەڵامی وەفدی لایەنە كوردیەكان دەداتەوە كە بەهیچ شێوەیەك رازی نیە بە كاندیدی حزبی، بەڵام ئامادەیە نوێنەرێكی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دیاری بكات .
كاوە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند: ئەمڕۆ محەمەد تۆفیق عەلاوی وەڵامی وەفدی لایەنەكانی هەرێمی كوردستانی داوەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك رازی نیە كاندیدی حزبی دیاری بكرێت بۆ ئەو (3) وەزارەتەی كە بەر كورد دەكەوێت.
بەڵام محەمەد عەلاوی بە وەفدی كوردی راگەیاندووە لەبەر ئەوەی ئێوە دەڵێن هەرێم تایبەتمەندی خۆی هەیە، دەتوانن لەسەر كاندیدێك رێكبكەون وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە پلەی وەزیرو دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام مافی دەنگدانی نابێت، ئەمە نوێترین وەڵامی محەمەد نۆفیق عەلاوییە كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ وەفدی لایەنە كوردییەكان كە لەچەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەغدادیان كردوو وەك لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە. 

وەفدی كوردستان
ئێوارەی رۆژی 18/2/2020 وەفدی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان گەییشتنە بەغداد  بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ محەمە تۆفیق عەلاوی و لایەنە عێراقییەكان سەبارەت بە پشك و شێوازی بەشداری كورد لەو كابینەیەدا:لە دوای گەرانەوەیان رایان گەیاند كە محەمەد تۆفیق عەلاوی رازی نیە بەوەی كاندیدی حزبی بۆ وەزارەتەكان دیاری بكرێن و خۆی كاندیدی سەربەخۆ دیاری دەكات.  
وەفدی كورد پێكهاتوون لەم كەسانە:
* لە پارتی دیموكراتی كوردستان (هۆشیار زێباری، جەعفەر ئیمینیكی) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی 
* لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان  (سەعدی ئەحمەد پیرە، جوان ئیحسان، ئاڵا تاڵەبانی) ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
* لە بزوتنەوەی گۆڕان (دەرباز محەمەد) ئەندامی خانەی راپەڕاندن
* لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (خەلیل ئیبراهیم) كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو، (جەمال كۆچەر) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق
* لە كۆمەڵی ئیسلامی (سەلیم شوشكەیی) سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق
* نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان‌و كلدو ئاشوری بەشدارن لە وەفدەكەدا

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 41 خولەک

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 3 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 18 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت