سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

60 ژنی روسی لە عێراق دەستبەسەرن

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 نیسان 2018

60 ژنی روسی لە عێراق دەستبەسەرن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لانی كەم (60) ژنی روسی بەتۆمەتی بەزاندنی سنور بەشێوەی نایاسایی و كاركردن لەگەڵ رێكخراوی داعش، دۆسیەكانیان لەبەردەم دادگاكانی عێراق، ئەمە بەپێی قسەی ئەندامێكی ئەنجومەنی فیدراڵی روسیا و نوێنەری كۆماری چیچان لە ئەنجومەنەكە.
زیاد سبسبی رایگەیاند، سەرباری ئەوەی زۆربەیان ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە كە ئاڕاستەیان كراوە، بەڵام دادگای عێراق سزای زیندانی هەتاهەتای و سێدارەدانی بۆ هەندێك لەو ژنە روسییانە دەركردووە.
زیاد سبسبی كە نوێنەری سەرۆكی چیچانە ئاماژەی بەوەكرد، دادگای عێراق رۆژی 29ی نیسان تەماشای دۆسیەی (11) ژنی تۆمەتباری روسی دەكات و لەم مانگەشدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر (2) هاوڵاتی ئازەربایجانی و (3) هاوڵاتی قیرقیزستاندا جێبەجێكردووەو شوباتی رابردوش سزای لەسێدارەدانی بۆ (16) ژنی هاوڵاتی توركیا دەركردووە.
نوێنەرەكەی سەرۆكی چیچان باسی لەوەكرد، ئەو ژنە روسییانەی كە لە عێراق دەستبەسەرن هیچ پارێزەرێك نییە كە بەرگرییان لێبكات، پارێزەرە لۆكاڵییەكانیش لە عێراق نایانەوێت بەرگرییان لێبكەن بەهۆی پاڵنەری ئەخلاقییەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 23 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان